وەزیری خوێندنی باڵا زانیاری نوێ سەبارەت بەكردنەوەی زانكۆكان ئاشكرا دەكات

‌كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی

وێستگە نیوز-

د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، پلانیان هەیە لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە خوێندنی نێو كامپەكان لەزانكۆكان دەست پێبكاتەوە.

د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بە (كەناڵی گەلی كوردستان)ی راگەیاندووە، پلانیان هەیە لەدوای 16ی ئەم مانگەوە  خوێندنی نێو كامپەكان لەزانكۆكان دەست پێبكاتەوە و قۆناغ بەقۆناغ ژیانی زانكۆكان ئاسایی دەكەنەوە، ئەنجومەنی وەزارەتیش بڕیاری یەكلاییكەرەوە دەدات.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەڕۆژی 26ی شوباتەوە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بەداخستنی دەوامی زانكۆ و پەیمانگەكان.




PM:04:17:04/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 5432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو