ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: به هه‌زاران هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنین
محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له هه‌زار هه‌لی وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، كه هه‌زاران هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی ئایاری 2020، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د. محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌زار و 55 هه‌لی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن كه كه‌رتی پیشه‌سازی به‌شی زۆری بردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران كاری تیادا بكه‌ن و ده‌رفه‌تی زۆر بۆ هه‌لی كاریش ده‌ڕه‌خسێنێت.
راشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ئه‌و پڕۆژانه، 200 هه‌زار هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنرێت و مه‌رجیش ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان سوود له توانای ناوخۆ وه‌ربگیرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه مه‌به‌ستیانه گرنگی به به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، "بنكه‌یه‌كی گرنگی ئابووری له كوردستان دروست ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌رچاوه‌ی تری داهات په‌یدا بكه‌ین".
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند: "له ئێستادا 120 كارگه‌ی پیشه‌سازی له كوردستان كار ده‌كه‌ن كه ئه‌و كارگانه جگه له پێویستی ناوخۆ، به‌رهه‌مه‌كانیان هاورده‌ی ده‌ره‌وه‌یش ده‌كه‌ن، وه‌ك روونی كرده‌وه كه پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌بێ جیاوازی له ناوچه‌كانی كوردستان دابه‌ش كراون".
هــ. ر
PM:02:01:03/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت