له‌ نێوان كۆریای باكوور و باشوور شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ روویدا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
حکومەتی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، لەسەر سنووری لەگەڵ کۆریای باکوور، لە دیوی کۆریای باکوور تەقە لە سەربازەکانی کۆریای باشوور کراوە، باشووریش، وەڵامی تەقەکانی داوەتەوە.


ماڵپه‌ری سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە ریزی سەربازانی کۆریای باشوور، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زانیاری لەبارەی سەربازەکانی باکوور لەبەر دەست نین.

لە ئێستا سیئول لە رێگای فەرماندە سەربازییەکان لە پەیوەندیدان لەگەڵ پیۆنگیانگ تاوەکو کێشەکان چارەسەر بکەن.

لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، ئەمە یەکەمجارە تۆپباران لەنێوان کۆریای باکور و باشوردا رووبدات.

کۆریای باکور ناوچەیەکی سنوریی تۆپبارانکردووە کە لە ساڵی 1953 و لە پاش شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە، بە ناوچەی ئارامی نێوان هەردوو کۆریاکە ناسراوە.

ئەم رووداوە لەکاتێکدایە، دوای زیاتر لە 15رۆژ لە دەرنەکەوتنی، دوێنێ تەلەفزیۆنی فەڕمی کۆریای باکور، وێنەی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە.

هــ. ر


AM:10:47:03/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو