سۆران عومه‌ر: پاره هه‌یه بۆ دابه‌شی ناكه‌ن
سۆران عومه‌ر
وێستگه نیوز ـ
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ رایدەگەیەنێت، پارەیەكی زۆر چووەتە سەر حسابی بانكی ناوەندی هەرێم و داوای دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بابه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رەخنە لە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران دەگرێت، له‌و رووه‌وه ده‌ڵێت: "تا مانگ نەکەن بە 60 رۆژ دەست بەدابەشکردنی مووچە ناکەن، مووچەکەش بە 30 رۆژ دابەش دەکەن بەم پێیە مانگ دەڕوات بۆ 90 رۆژ".
سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌شی نووسیووه: "55 رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2019 دا تێپەڕیوە! ھێشتا دیار نیە کەی مووچەی مانگی یه‌كی مانگی 2020 دابەش دەکەن! بەمەش مەبەستیانە مانگ بگات بە 60 رۆژ ئەوکات دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه: "بەپێی زانیاریەکان پارەکەی لوبنانیان گەڕاندوه‌تەوە! لەم رۆژانەدا پارەیەکی زۆر چووەتە بانکی ناوەندی ھەرێم لە ھەولێر بڕەکەشی زیاترە 800 ملیار دینار!" له‌و رووه‌وه دەپرسێت، "پارە هەیە بۆ دابەشی ناكەن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و شاندی دانووستانكاری هه‌رێم بۆ به‌غدا كۆبووه‌وه‌و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
هــ. ر
AM:09:48:03/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت