سبه‌ینێ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا


وێستگه‌ نیوزـ

کۆبونەوەکانی‌ هەفتەی‌ ڕابردووی نێوان هه‌ولێر و به‌غد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانه‌ران بێ ئەنجام بوو، بۆ گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكانیش بڕیارە سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌فدێكی هەرێمی‌ کوردستان بگەڕێتەوە بەغدا.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری‌ لیژنەی‌ دارایی پەرلەمانی‌ عیراق بە ناس کوردی‌ ڕاگەیاندووه‌، "سبەینێ وه‌فده‌كه‌ دەگەڕێنەوە بەغدا بۆ تەواوکردنی‌ دانوستانەکان لەو بارەیەوە".  
  
وتیشی‌، "حکومەتی‌ عیراق داوای‌ زانیاری‌ کردووە لەبارەی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێم و بودجە و نەوت".  
  
باسی‌ لەوەشکرد، بەهۆی‌ خراپی‌ دۆخی‌ دارایی عیراقەوە ناتوانن پێشبینی‌ گەیشتن بە رێککەوتن بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی‌ ئێستا کاربەڕێکەرە و ناتوانێت بڕیار لەسەر هەموو شتێک بدات.  
  
ئەحمەد سەفار جەختیشیکردەوە، هەر رێککەوتنێک لەو بارەیەوە پێویستە لەگەڵ کابینەکەی‌ کازمی‌ بکرێت و پاشان لە پەرلەمانیش پەسەند بکرێت، بۆ ئەوەی‌ کێشەکان دووبارە نەبێتەوە.  


PM:04:39:02/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 12820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت