بەوێنە..یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی لاریجانی دوای توشبونی به كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران دوای توشبونی به كۆرۆنا و مانه‌وه له ماڵه‌كه‌یدا، ده‌ركه‌وته‌وه و به‌شداریی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای وڵاته‌كه‌ی كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌لی لاریجانی به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌مهانگیی ئابوریی وڵاته‌كه‌ی كرد و شانبه‌شانی حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی وڵات و ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران به‌شداریی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كرد.
ئه‌سه‌دوڵا عه‌باسی، وته‌بێژی په‌رله‌مانی ئێران پێشتر رایگه‌یاندبوو كه لاریجانی له كۆرۆنا چاكبوه‌ته‌وه و دوایین پشكنینی پزیشكی كه بۆی كراوه ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌گه‌تیڤ بووه و سه‌لماندویه‌تی كه چیتر لاریجانی توشبوی كۆرۆنا نییه.
له 2ی نیسانی 2020، عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وه‌ك توشبوی كۆرۆنا تۆمار كرا و له‌وكاته‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خرابووه كه‌ره‌نتینه‌وه.
PM:04:09:02/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت