سبەینێ دەروازەیەکی تری سنووری لە هەرێم دەکرێتەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
دوای ئەوەی بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا داخرا، بڕیاره سبەینێ دەروازەی سنووری پشتە جارێكی دیكە بكرێتەوە.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان، سبەینێ یهكشهممه 3ی ئایاری 2020، دەروازەی پشتە (سەرتەك) دەكرێتەوە و جوڵەی بازرگانی دەستپێدەكاتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پەیڕەوی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەكانی تایبەت بە خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت.
ھەفتەی رابردووش ھەر یەك لە دەروازەی كێلێ و تەوێڵە كرانەوە.
هــ. ر
PM:02:07:02/05/2020
ئهم بابهته 2500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت