بە ڤیدیۆ.. كیم جۆن ئون دەركەوتەوە

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی نەخۆشكەوتن و مردنی، جارێکی دیکە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور دەركەوتەوە.


درەنگانيَكی ئيَوارةي 1ی ئایار، ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، سەرۆکی کۆریای باکوور بەشداری ئاھەنگی کردنەوەی کارگەیەکی پەینی کیمیایی کردووە لە شاری سونشۆن-ی باکووری پیۆنگ یانگ، بێئەوەی ھیچ وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆی ڕێوڕەسمەکە ھەبێت، بەڵام دواتر ئەمڕۆ 2ی ئایار، لە کاتی نوێكردنەوەی ھەواڵەکە وێنەیەکی کیم جۆنگ ئون بڵاوکرایەوە، کە تيادایە قردێلەیەکی سوری پڕۆژەکە ئەبڕێت، ھاوشانی خوشکەکەی کیم یو جۆنگ، وەستاوە.

کیم جۆنگ ئون-ی تەمەن 36 ساڵ، دوای ئەوەی رۆژی 15ی نیسان لە ئاھەنگی لەدایکبوونی باپیری کیم ئیل سۆنگ بەشدار نەبوو، وا بڵاوکرایەوە کە رۆژی 12ی نیسان نەشتەرگەرییەکی قورسی دڵی بۆکراوە. بە دواید راپۆرتێکی تر بڵاوکرایەوە کە تیمێکی پزیشکی چینی سەردانیان کردووە و لە تەندروستیان کۆڵیوەتەوە.

وڵ ریپلی پەیامنێری سی ئێن ئێن لە گەشتی ھەواڵەکانی سی ئێن ئێن-دا لە تۆکیۆ -ی پایتەختی ژاپۆن-ەوە رایگەیاند، بەبێ ھیچ گرتەیەکی ڤیدیۆیی و لە رێوڕەسمێکی وەھادا، گومان دروست دەکات، کە ئەمەش نیشانەی کەسە دیکتاتۆرەکانە.

ھەرچەند کۆریای باشوور-ی دراوسێی کوریای باکور ھیچ توانجێکی لەسەر ھەواڵەکە نەبوو، بەڵام گەڕایەوە بۆ سەر ئە ئەگەرەی کە دۆخی تەندروستی کیم زۆر خراپە، بەڵام کیم یۆن شۆل وەزیری یەکگرتووی کۆریای باکوور رایگەیاند، ھەموو ئەو راپۆرتانەی لەبارەی مردنی سەرۆکی کۆریای باکور بڵاودەکرێنەوە درۆ و ساختەن.

بەپێی ناوەندەکانی ھەواڵ لە کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون، بە بۆنەی 1ی ئایارەوە دیاری و گوڵی ناردووە بۆ گشت سەرۆکی وڵاتانی دنیا، بەڵام سەرۆکی ھیچ وڵاتێکیش ئەمەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.

ھەروەھا رۆژنامەی واشنتن پۆست نووسیویەتی کە جی سوینگ ھو، سەرکردەیەکی جیابووەوەی کۆریای باکوور و لەدوایین ھەڵبژاردنی کۆریای دراوسێدا کورسی یەکی پەرلەمانی بەدەست ھێنا، گوتویەتی: "٩٩% کیم جۆنگ ئون مردووە".

دانی راسل، جێگری سەرۆکی پەیمانگای سیاسەتەکانی کۆمەڵەی ئاسیا رۆژی 2ی ئایار بۆ زە نیویۆرک تایمز رایگەیاند: "دوای ھەفتەیەک لە پڕۆپاگەندە دەرکەوت، جیھانی دەرەوە، ئامادەگی تیا نییە کە قەیرانێکی وەک مردنی لەناکاو و چاوەڕواننەکراوی دیکتاتۆرێک رووی تێبکات کە وڵاتەکەی پڕە لە نھێنی چەکی ئەتۆمی".

راسڵ دەشڵێت: "بەمردنی کیم دەتوانین زۆر نھێنی چەکی ئەتۆم - یمان لەو وڵاتە چنگ کەوێت، چونکە تا ئێستا جێگرەوەی کیم زەحمەتە".

راسڵ کاریکردووە لەسەر کۆریا وەک بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ئاسیا.

هــ. ر



PM:12:25:02/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو