رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. دوو ژن و پیاوێك خۆیان كوشت


وێستگه‌ نیوز ـ
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە دوو کەسیان ژن و یەکێکیان مامۆستای قوتابخانە بووە.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە 30ی نیسانی 2020، تەرمی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی هادی یەزدانی، لە بەنداوی چراغوەیسی ئەو شارە دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هادی یەزدانی یەکێک لە مامۆستایانی شاری سەقز و ئەندامی دامەزرێنەری ناوەندی فەرهەنگیانی ئەو شارە بووە و بە هۆکارێکی نادیار خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان رۆژ، ژنێکی 30 ساڵەی خەڵکی کرماشان بە ناوی شەقایق مورادی، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە رێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە ماوەی رۆژانی رابردوودشدا، کچێکی 25 ساڵەی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی هاوژین مەجیدی، بە هۆی کێشەی خێزانی و لە رێگای خواردنی حەبی برینج خۆی کوشتووە.

هــ. ر


PM:05:53:01/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت