تووشبویەكی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تووشبوویەكی نوێی كۆرۆنا لەگوندێكی قەزای رەواندزی سەر بەپارێزگای هەولێر تۆماركرا.

وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، تووشبووێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، ئافرەتێكی تەمەن 25 ساڵە، دانیشتووی گوندی كاولۆكان سەر بە قەزای رواندوز، خێزانی تووشبووێكی پێشووە.

بەپێی ئامارەكان، تائێستا 380 تووشبوی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆماركراون لەوەش 5 تووشبوویان مردوون و 325یشیان چاكبوونەتەوە، ئێستا تەنها 51 تووشبوو لەژێر چارەسەرن.





PM:01:47:01/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو