چی‌ بۆ رۆژوگران باشه‌ و چی‌ خراپه‌؟



وێستگه‌ نیوز-
لەمانگی ڕەمەزاندا پەنا بۆ زۆرترین جۆری خواردن دەبرێت، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی لەگەدەدا قورسن، بەڵام لەپێناو پاراستنی تەندروستیت و لەشێکی ساغ ئاگاداری ئەم خاڵانە بیت.

پزیشکان ئامۆژگاری ڕۆژووگران دەکەن، هەوڵبدەن ئەو خۆراکانە بخۆن کە هەرس ئاسان دەکەن، بەتایبەتی لە پارشێواندا، وەک شۆڤان و نیسک و جۆ و میوە و زۆ پێکهاتەی تر.

به‌پێی‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان پێویستە ڕۆژووگران بڕێکی زۆر لەو خۆراکانە بخۆن کە پێکهاتەی ڕیشاڵیان تێدایە، وەک سەوزە و فاسۆلیا و بەزالیا و سپێناخ و میوەی وشککراو.

لەکاتی نان خواردندا هەوڵ بدەن ئاو مەخۆن یان کەم ئاو بخۆن، چونکە گەدە هەڵدەئاوسێنێت، بەڵام دواتر یان پێش نان ئاساییە، لەگەل خواردنی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە تا لەشتان وشک نەبێتەوە.

هەوڵبدەن بەدووربن لەزۆر خواردنی چەور و سورەوەکراو، چونکە هەرسی گەدە خاو دەکاتەوە و کێش زیاد دەکات.

بڕی خوارنەوەی کافاینەکان وەک چا و قاوە کەم بکەنەوە، چونکە زیانی هەیە بەتایبەتی قاوە دەبێتە هۆی میزکردنی زۆر و لەش وشک دەکاتەوە.


AM:11:22:01/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو