روسیا ئێس 400 دهداته عێراق
ئێس 400
وێستگه نیوز-
باڵوێزی روسیا لهعێراق ئاشكرای كرد كه حكومهتی ووڵاتهكهی ئامادهیه سیستهمی بهرگری ئێس 400 بداته عێراق.
ماكسیم ماكسیمۆف باڵوێزی روسیا لهعێراق لیژنهی بهرگری پهرلهمانی عێراق و وهزارهتی بهرگری حكومهتی عێراقی لهوه ئاگاداركردۆتهوه كه ووڵاتهكهی ئامادهیه سیستهمی بهرگری ئێس 400 به عێراق بفرۆشێت.
مووشەکی ئێس 400 و توانایی و تایبەتمەندییەکانی
سیستمی مووشەکیی ئیس 400 لەساڵی 1990ەوە لە ڕووسیا کار بۆ دروستکردنی کراوە، لەساڵی 1999دا هەواڵی دروستبوونەکەی ڕاگەیاندرا و لە ساڵی 2001دا خرایە بەردەستی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا و لە ساڵی 2007ەوە بووەتە بەشێک لە سیستمی بەرگریی مووشەکیی ڕووسیا و لە نزیک مۆسکۆ جێگیرکراوە.
سیستمی مووشەکیی ئێس 400 بەنەوەی نوێی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا دەناسرێت.
سیستمی مووشەکیی ئێس 400 لە توانایدایە لە یەک کاتدا 100 ئامانج دەستنیشان بکات و لە یەک کاتدا 12 ئامانج لە دووریی 400 کیلۆمەترەوە بپێکێت. ئەوەش بەکار دێت بۆ لێدانی مووشەکە بالیستییەکان، مووشەکی کڕوز، فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەری سەربازی.
هەر یەکەیەکی سیستمی مووشەکیی ئێس 400 پێکهاتووە لە 8 سەکۆی هەڵدانی مووشەک و 32 مووشەک و ناوەندێکی گەڕۆکی فەرماندەیی.
لەسیستمی مووشەکیی ئێس 400دا، 3 جۆر مووشەک بەکارهاتوون، کە بریتین لە مووشەکی دورهاوێژی 40 ئێن 6 و لەتوانایدا لە دووری 400 کیلۆمەترەوە لە ئامانج بدات. مووشەکی جۆری 48 ئێن 6 کە توانایی هەیە لە دووریی 250 کیلۆمەتر لە ئامانجە دەستنیشانکراوەکان بدات. مووشەکی جۆری 9 ئێم 96 کە لە توانایدایە لە دووریی 120 کیلۆمەتر لە ئامانجەکان بدات.
AM:10:40:01/05/2020
ئهم بابهته 3696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت