له‌درامایه‌كدا سوكایه‌تی به ئێزێدی ده‌كرێت
وێستگه نیوز-
له‌درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ی‌و تیڤی عێراقی سوكایه‌تی به‌كورده ئێزیدییه‌كان ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی سوكایتیكردنه‌كه ده‌كات.
له‌ئه‌ڵقه‌یه‌كی درامای "بنج عام" باس له‌شێوازی فڕاندن و به كه‌نیزه‌كردنی ژنانی ئێزیدی ده‌كات و له‌گه‌ڵیدا سوكایه‌تی به ئاینه‌كه‌یان ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری دژی ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه وه‌ستایه‌وه‌و داوای له‌كه‌ناڵه‌كه كرد ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه ڕابگرێت .
چالاكه‌وانانی ئێزیدی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕه‌خنه‌یان له ئه‌ڵقه‌كه‌و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی رۆشنبیری گرت. پێیانوایه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كاری جێبه‌جێكردنی یاسایه ده‌بێت یاساكان جێ به‌جێ بكات نه‌وه‌كو به‌یاننامه ده‌ربكات و ئیدانه‌ی بكات.
AM:10:26:01/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت