هەشت تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەهەولێر تۆماركران


وێستگە نیوز- 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم هەشت تووشبووی نوێی بەكۆرۆنا لەشاری هەولێر راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، هەشت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانكران، كە حەوت تووشبوو دانیشتووی گەرەكی سێتاقانە هەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشووی تەلار سیتیە لە ناحیەی كەسنەزان كە لەنێویاندا سێ ئافرەت تەمەنەكانیان (٨٥)، (٤٣)، (٣٦) ساڵن و چوار منداڵ تەمەنەكانیان (١٢)، (١٠)، (٦)، (٥) ساڵن.

تووشبووی هەشتەمیش كوڕێكی تەمەن ١٩ ساڵ دانیشتووی قەزای سۆرانە و تا ئیستا سەرچاوەی بەركەوتەی تووشبوونەكەی نادیارە.





PM:06:10:30/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت