پارێزگاری هەولێر ئەمرۆ پێنجشەممە، 30 نیسانی 2020 هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كەباس لەوە دەكات بۆ ماوەی 72 كاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری هەولێر ڕادەگەیەنرێت.
ماوەی دوو رۆژە دەنگۆی ئەوە هەیە كە وەزارەتی تەندروستی داوای لەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كردووە كە بۆ ماوەی 72 كاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنرێت، وێڕای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە هاوكاتیش پارێزگاری هەولێریش رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لەرونكردنەوەكەی پارێزگاری هەولێریش وێڕای رەتكردنەوەی تەواوی ئەو دەنگۆیانە هاوڵا{تیانی سنوری پارێزگاكەی دڵنیا كردۆتەوە كە هیچ بڕیارێك نییە بۆ توندكردنەوەی رێكارەكانی هاتووچۆ لەپارێزگاری هەولێر.
ئەم ڕونكردنەوەیەی پارێزگاری هەولێر لەمیانەی ڕاگەیاندراوێكدا بوو كە وێنەیەكی بۆ سایتی وێستگە نیوز نێردراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكە "تا ئێستاش ھیچ شتێكی فەرمی لە بارەی قۆناغی داھاتووی قەدەغەی ھاتووچۆ بڵاونەكردووەتەوە و دەنگۆی داخستنی بازاڕەکانیش بۆ ماوەی 72 کاژێر دوورە لە ڕاستی".
Type a message, @name...
PM:05:35:30/04/2020
ئهم بابهته 5176
جار خوێنراوهتهوه