ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان شاندی هه‌رێم و به‌غدا بخوێنه‌ره‌وه‌

‌‌کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆبوونەوەی‌ شاندی‌ هەرێمی‌ کوردستان و بەغدا کۆتاییهات و وتەبێژی‌ جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێمیش ئاشکرایکرد، چەند پێشنیازێک لەلایەن هەردوولاوە گەڵاڵە کراون.

سەمیر هەورامی‌، وتەبێژی‌ قوباد تاڵەبانی‌، جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێم رایگەیاند: دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق كۆتایی هات و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ وردی گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهاته‌ سیاسی و پرسی نه‌وت و بودجه‌ و مووچه‌ كرا و چەند پێشنیازێک بۆ چارەسەرکردنی‌ کێشەکان گەڵاڵە کراون لە ئایندەیەکی‌ نزیکدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

وتیشی‌: " کۆبوونەوەکانی شاندی‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوامیان دەبێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن".

سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی داهاتوو  سەمیر هەورامی‌ دەڵێت، کە تا ئێستا دیارنییە شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە یاخود درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدەن.

 

 


PM:02:11:30/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 8844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت