پزیشكێك: قهدهغهی هاتوچۆ بهبێ مووچه كوشندهیه
قەدەغەی هاتوچۆ لە سەردەمی کۆرۆنادا
وێستگه نیوز ـ
پزیشکان و پسپۆڕانی بواری ئابووریی پێیان وایە بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆ بەبێ مووچە ترسناکە و لە کۆرۆنا کوشندەترە، هاوکات کێشەیەکی قوڵی ئابووریی دروستدەکات.
د. گۆڕان عەبدوڵا، پزیشک و چاودێری تەندروستی لە لاپهڕهی تایبهتی خۆی له فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه: "قەدەغەی هاتوچۆ بەبێ مووچە و هاوکاری زەرەرمەندان لە کۆرۆنا کوشندەترە".
شەوی رابردوو، وەزیری تەندروستی هەرێم داوای لە وەزیری ناوخۆ کرد، بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ توندتر بکاتەوە، بەتایبەت قەدەغەی تەواوەتی لە شهشی ئێوارە بۆ 12ی شەو بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت.
د. نیاز نهجمهدین، پسپۆڕی ئابووری له ههژماری خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك نووسیویهتی، "بڕیاردان لەسەر قەدەغەکردنی هاتوچۆ و دەوام راگڕتن بەرپرسیارێتییە، پزیشکە بەڕێزەکان ماندوبوون و پێشر دەستخۆشییم بۆ نووسیون، بەڵام سروشتی کاری پزیشکیی وایە دەبێت ریسک تا دوا ئەندازە کەمبکاتەوە".
دهشڵێت: "ئەوەی روودەدات قەدەغەکردنی هاتوچۆ نییە چیتر، بەڵکو قەدەغەکردنی کارکردنە، پێشتر کارێکی باش بوو قەدەغە راگەیەنرا، بەڵام درێژکردنەوەی کێشەیەکی قوڵ بۆ ئابووریی دروست دەکات، ببینن بۆ رزگارکردنی گیانی چەند کەسێک زۆرینەی ئیش وەستاوە، بە ئیشی کەرتی تایبەتەوە".
ئهو ئابوریناسه پێشیوایه لە ئایندەدا، ئهو پزیشکانهی بڕیاردەرن و بەشدارن لە بڕیارداندا بەرپرس دەبن ئەگەر ئابوورییەکە بەم شێوە ترسناکە لێژ ببێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا 372 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 324 کەسیان چاکبوونەتەوە. هاوکات، پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هــ. ر
PM:01:06:30/04/2020
ئهم بابهته 3128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت