"بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست، مووچە دابەشنەكراوە"


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی پارەی پێویستەوە مووچەی مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ دابەشنەكراوە و چاوەڕوانی هاتنی پارەی بەغدان.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابوری پێی راگەیاندووە پارەی ئەوتۆ لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشكردنی مووچە و چاوەڕوانی گەیشتنی پارەی بەغدان.

هەروەها شیروان میرزا، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەوێستگە نیوزی راگەیاند، مانگانە حكومەتی عێراق لە 17 تا 25ی مانگ پارەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بەڵام ئەم مانگە عێراق خۆیشی كێشەی هەبوو هەم لەڕووی سیولە و دابەزینی نرخی نەوت، بەهۆی كۆرۆناشەوە دەوامی فەرمانگەكان نەبوو، ئەگینا هیچ كێشەیەكی سیاسی بۆ ناردنی پارەكە نییە.

مانگانە عێراق 453 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت بۆ دابینكردنی مووچە، ئەوەی دیكەش هەرێم لەفرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ دابین دەكات، مانگانە حكومەتی هەرێم لە 5ی مانگەوە دەستی بەدابەشكردنی مووچە دەكرد، بەڵام تا ئەمڕۆ كە 20ی نیسانە هێشتا مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ دابەش نەكراوە.


PM:04:43:20/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 14228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت