دهۆك.. پێكدادانی سێ ئۆتۆمبیل، قوربانیی لێكهوتهوه
وێستگه نیوزـ
له سنوری پارێزگای دهۆك دوو رووداوی هاتوچۆ روویاندا و له یهكێكیاندا سێ ئۆتۆمبێل پێکیانداوە و بەو هۆیەوە کەسێک گیانیلە دەستداو چوار کەسی دیکە برینداربوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاند، ئهمڕۆ شممه 18ی نیسانی 2020، لەسەر ڕێگەی سەرەکی ناحییەی مانگیشکێ بۆ کۆمەڵگەی کورال لە نزیک گوندی حوجاڤ سێ ئۆتۆمبێل پێکیانداوە و بەو هۆیەوە کەسێک گیانیلە دەستداو چوار کەسی دیکە برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ لە سەرڕێگەی سەرەکی نێوان کۆمەڵگەی چڕە بۆ قەزای شێخان لە نزیک کۆمەڵگەی مەهەت ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو بارهەڵگردا ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ئاشكراشیكرد كه ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری توێتا پیکئاپ و پیکئاب گرایوێڵ بووە و زیانێکی زۆری ماددییان پێگەشتووە".
بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێم لە ساڵی 2019 دا چوار هەزار و 479 ڕوداوی هاتوچۆ لە هەرێم ڕوویداوە و بەهۆیەوە 575 کەس گیانیان لەدەستداوە.
PM:08:13:18/04/2020
ئهم بابهته 2552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت