له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 46 حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراوه‌

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 46 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا و 49 چاکبوونەوە و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسانی 2020، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 46 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بە جۆرێک 17 لە بەسڕە، 14 لە بەغدا، 14 لە نەجەف و یەکێکیش لە کەربەلا".

ئەوەش هاتووە، "یەک کەس بە نەخۆشییەکە گیانیلەدەستداوە کە لە پارێزگای بەسڕەیە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "49 کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە 21 لە نەجەف، 18 لە بەغدا، چوار لە زیقار، دوو لە کەرکوک، دوو لە بەسڕە و دوو لە کەربەلا".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارەکان لە ماوەی هەشت رۆژی رابردوودا، ژمارەی چاکبوونەوەکان لە سەرجەم عیراقدا بە هەرێمەوە، لە ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا بەرزترن.

هاوکات، تا ئێستا هەزار و 482 کەس لە عیراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 81 کەس گیانیانلەدەستداوە و 906 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

هـ. ر


PM:08:17:17/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت