به‌شیر حه‌داد له‌په‌راوێزی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، تایبه‌ت به‌وه‌فدی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌هه‌ولێر سازكرابوو، ڕایگه‌یاند كه بانكی ناوه‌ندی مووچه‌ی چه‌ند مانگێكی پارێزگاكانی عێراق دابین ده‌كات. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی مانگه‌كان بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه هه‌رێمی كوردستانیش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دابینكردنه به‌ده‌ر نییه‌و وتی"مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش مه‌ترسی له‌سه‌ر نییه".
له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ی به‌شیر حه‌داد، وێستگه نیوز، په‌یوه‌ندی كرد به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی ناوبراو ڕایگه‌یاند"كه‌مه‌به‌ست له‌قسه‌كانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌چوارچێوه‌ی مووچه‌ی پارێزگاكان دابینده‌كرێت هه‌ر له‌به‌سراوه هه‌تاوه‌كو زاخۆ به‌بێ جیاوازی".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئاشكرا نه‌كردنی مانگه‌كانیش سه‌رچاوه‌كه بۆ وێستگه نیوز روونیكرده‌وه"كه پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی سێ مانگی ئاینده‌دا دۆخی دابه‌زینی نرخی نه‌وت جێگیر ببێته‌وه‌و ده‌ست به‌فرۆشتنی بكرێته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ئه‌م دۆخه، زۆر ناخایه‌نێت، نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه و ئابوری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ژیانیان له‌سه‌ر نه‌وته باشتر ده‌بێت.
كۆمپانیای نەوتی سعودی - ئارامکۆ رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئایارەوە بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە لە 11 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ 8.5 ملیۆن بەرمیل كەمدەكاتەوە.
بەگوێرەی مەرجەكانی رێككەوتننامەكانیان، حكومەتی رووسیا و شانشینی سعودیە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەیەكی یەكسان و رۆژانە بە بڕی 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمدەكەنەوە، كە پێشتر بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە رۆژانە 11 ملیۆن بەرمیل بووە.
دیمیتری پیسكۆڤ، گوتەبێژی كرملن رایگەیاندووە "رێككەوتننامەی نوێی ئۆپێك هاوكاردەبێت لە دوورخستنەوەی داڕووخانی بازاڕی نەوت و پاراستنی سەقامگیریی نرخەكانی نەوت لە جیهان".
هەنگاوەکەی ئۆپێک و وڵاتانی بەرهەمهێن لەکاتێکدان، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی یەکێک لە سەرەکیترین ئەو هۆکارانەیە کە وایکردووە، نرخی نەوت دابەزێت، بەمەبەستی جێگیرکردنی نرخەکەشی چەند هەوڵێک دراون بەڵام تاوەکو ئێستا کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نەبووە، بەشێوەیەک کە نرخی نەوت ئێستا 27.91 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.
PM:02:04:17/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 33196
جار خوێنراوه‌ته‌وه