هاوڵاتییه‌ك به‌خنكاوی دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز-
لیپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن، ئه‌مرۆ هه‌ینی، ئاشكرای كرد شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی پۆلیسی ناحیه‌ی گه‌رمكی سه‌ر به قه‌زای پێنجوێن، كه‌سێكی خنكاویان هێناوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه.
لوقمان له‌تیف لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند،"کاتژمێر 10ی شەوی 2020/4/16 هێزەکانی پۆلیسی ناحیەی گەرمک تەرمی کەسێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە هاوڵاتی یەکە بەناوی (ج،ک،م) و لەدایكبوی ساڵی 1945ە خەڵکی پێنجوێنەو دانیشتوی شاری سلێمانی-یە"
راشیگەیاند،"ئەو هاوڵاتیە بە سەردان هاتوەتەوە بۆ پێنجوێن و لە گوندی گۆخڵانی سەر بەناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن بوە، پاش پشکنینی بەشی پزیشکی دادوەری دەرکەوت کەسەکە خۆی خنکاندوە."
گوندی كۆخڵان گوندێكی سنورییه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، سه‌ر به‌ناحیه‌ی گه‌رمكی قه‌زای پێنجوێنه.
AM:09:35:17/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 4984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت