ئاماری‌ گشتی‌ تووشبووانی‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان


وێستگه‌ نیوز-

به‌هۆی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌، ماوه‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌ولێر، سلێمانی‌، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌ مانگی‌ تێپه‌ڕاندوو چه‌ند رۆژێكیشه‌ دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و كۆنترۆڵكردن ده‌ڕوات و رۆژی‌ وا هه‌یه‌ تووشبوو تۆمارناكرێت.


تووشبوانی نوێ
2
تووشبوانی ئێستا
106
گیانلەدەستدان
4
چارەسەرکراوان
227
کۆی تووشبوان
337

ئه‌م ئاماره‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ‌ ه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ دوو توشبوی نوێ به‌ ڤایرۆسی كرۆنا له‌ شاری سلێمانی تۆمار كراون.

رایگه‌یاند كه‌ توشبوه‌كان ئافرەتێکی تەمەن 21 ساڵه‌ و بەرکەوتەی توشبوی پێشووە و ئه‌وی دیكه‌ش پیاوێکی تەمەن 25 ساڵه‌ کە پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵات (قوبرس) کردووە، هەردووکیان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

هاوكات له‌شاری‌ هه‌ولێریش 17 تووشبووی‌ دیكه‌ چاكبوونه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی‌ ماڵه‌كانیان كرانه‌وه‌.

به‌ڵام سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هێشتا مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماون و رێكخراوی تەندروستی جیهانی تەنها ئامێری پێداویستی دابینكردووە.

ئەمشەو د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە 23ی كانوونی دووەمی رابردوو دەستیان بەڕێكارەكانی كۆرۆنا كردووە، هێشتا مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماون و رێكخراوی تەندروستی جیهانی تەنها ئامێری پێداویستی دابینكردووە.

ناوبراو روونیكردەوە، عێراق سێ ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ كوردستان تەرخانكردووە و هیچ بڕە پارەیەكی بۆ هەڵەبجە تەرخان نەكردووە، بەڵام بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم 500 ملیۆن دینار بۆ هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دابینكرا.


AM:09:20:17/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت