بریتانیا رێ و شوێنهكانی خۆپارێزی درێژكردهوه
وێستگه نیوز- رویتهرز- voa
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب ڕایگهیاند وڵاتەکەی ڕێوشوێنەکانی داخستنی گشتیی وڵاتەکە بەلایەنی کەمەوە بۆ سێ هەفتە درێژ دەکاتەوە و ئاماژەی بەوەدا کەمکردنەوەی ڕێوشوێنەکان زیان بە تەندروستی گشتی و ئابووری وڵاتەکە دەگەیەنێت.
ڕاب لهكۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند " کەمکردنەوەی هەر کامێک لەو ڕێوشوێنانەی ئێستا گیراونەتەبەر لە وڵاتەکە دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی زیان گەیاندن بە تەندروستی گشتی و ئابووری وڵاتەکە."
ئەوەشی خستەڕوو " بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ئامۆژگارییە، حکومەت بڕیاریداوە ئەو ڕێوشوێنانەی ئێستا گیراونەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەلایەنی کەمەوە بۆ سێ هەفتەی دیکە درێژ بکرێنەوە."
AM:08:28:17/04/2020
ئهم بابهته 4084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت