تووشبوێكی تری كۆرۆنا له ههڵهبجه چاكبوهوه
وێستگه نیوز ـ
تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، تووشبوویەکی کۆرۆنا چاکبووەوە کە منداڵێکی هەشت ساڵانە.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، توشبووەکە کوڕێکی ههشت ساڵانە دوای چاکبوونەوەی نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و رەوانە ماڵەوە کراوەتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، تا ئێستا نۆ توشبوو لە هەڵەبجە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و خوازیارن ئەوانی دیکەش بە زووترینکات چاک ببنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا لە هەرێمدا 335 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 216 کەسیان چاکبوونەتەوە.
هــ. ر
PM:12:01:16/04/2020
ئهم بابهته 1884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت