ئهمشهو چەکدارانی داعش لە دوو قۆڵەوە لە سنوری گوندی مەنسوریە و داقوق له باشوری كهركوك، ھێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عیراق.
هێرشەکانی داعش لە هەردوو قۆڵەکەوە له یهك كاتدا بوون و لە هێرشەکەی گوندی مەنسوریە و ناوچەی مەلا عەبدوڵا، پۆلیسێک کوژراوه و دووانی دیكهش بریندار بوون، پۆلیسە به برینداری گەیهندراوەتە نەخۆشخانەی حەویجە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.
سهرچاوه ئهمنییهكان رایانگهیاندوه كه هێرشەکەی دیکەی داعش لە سنوری داقوق بە قەناس بووە و لەم هێرشەیاندا زیانی گیانی نییە، بەڵام دوو کامێرای پێشکەوتوی تیشکی کە بە (حەراری) ناسراوە، شکێنراون.
پۆلیسی فیدراڵی بەو کامێرانە چاودێریی جووڵەی داعش دەکەن لە سنوورەکە، بەتایبەت نزیک لە هێزەکانی لیوای 45ی سوپای عێراق.
ماوەیەکە جوڵە و هێرشی چەکدارانی داعش زیادبووە، بەتایبەت لە سنوری گەرمیان و کەرکوک، هەفتەی رابردوو داعش لە کوڵەجۆ لە سنوری گەرمیان هێرشیکردە سەر لیوای 5ی شارەزوری پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.
PM:11:56:12/04/2020
ئهم بابهته 3028
جار خوێنراوهتهوه