مەزڵوم کۆبانێ: سوپاس بۆ نێچیرڤان بارزانی و وەڵامدانەوە بە پەلەکەی

‌مه‌زڵووم كۆبانێ

وێستگه‌ نیوز ـ

مەزڵوم کۆبانێ، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ وەڵامدانەوە بەپەلەکەی لەسەر داواکارییەکیان بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

مەزڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) لە پەیامێکیدا، رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامێرەکانی دوو تاقیگەی ئاشکراکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای  بۆ دابینکردوون.

مەزڵووم کۆبانی وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ئەو هاوکارییە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووه‌، ئەو هاریکارییە پاڵپشتییەکی باشە بۆ هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕۆژئاوای كوردستان.

هــ. ر


PM:12:06:12/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت