تووشبوێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر تۆمار كرا
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوێكی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند، كه ژنێكی ته‌مه‌ن 38 ساڵه‌ی به‌ركه‌وته‌ی پرسه‌كه‌ی كه‌ڕه‌كی كارێزانه.
وەزارەتی تەندروستیی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، یەک توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 38 ساڵە".
روونیشیکردووەتەوە: "توشبووەکە دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی توشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانە."
ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 311 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 135 کەس چاکبوونەتەوە، هه‌روه‌ك سێ حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانیش هه‌بووه.
هــ. ر
AM:10:49:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت