"بڕیارماندا به‌شی زۆری مووچه‌كانمان بۆ كڕینی سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ هه‌ژاران ته‌رخان بكه‌ین"


وێستگه‌ نیوز ـ

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌ باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان و رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و راگه‌یاند،بریارماندا لەم مانگەدا بەشی زۆری مووچەکانمان تەرخان بکەین بۆ پێشکەش کردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ھاوڵاتیانی کەم دەرامەت و ھەژار لە شارو شارۆچکە جیاوازەکانی کوردستان.


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ڕاگەیاندراوێک لە فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان

ھاوڵاتیانی ئازیز، کوردستانیانی خۆشەویست

لای ھەمووان ئاشکرایە ئەمرۆ کوردستان وەک ووڵاتانی تری جیھان ، بەھۆی گیرۆدەبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) بەھەلومەرجێکی ھەستیار و سەختدا تێپەردەبێیت .

وێرای دەست خۆشی و پێزانینمان بۆ ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەناوەندی پارێزگاکان  و ئیدارە سەربەخۆکان و یەکە کارگێریەکان تایبەت بە ھەنگاو و رێکارەکانی خۆپارێزی لە رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

رێزو خۆشەویستی بێ پایەنمان بۆ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەردەبرین، دەستی ماندوو بوون و شەونخونی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆو، پێشمەرگە قارەمانەکان دەکوشین، رۆلی کارمەندان و فەرمانبەرانی خاڵەسنوریەکان و فرۆکەخانەکان و خزمەتگوزاریە گشتیەکان بەرزدەنرخێنین.

ھەروەھا سوپاسی ئارامگرتن و خۆراگری ھاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەین کە بەرگەی ئەو دۆخە تازەیان گرتوەو پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان دەبن، بێگومان پابەندبوونی ھاوڵاتیان بە مانەوە لەماڵەکانیان ھەنگاوێکی ئەرێنی خۆپارێزیە لە زیاتر تەشەنە نەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنە، ئەمانە ھەموویان بەیەکەوە ھەنگاو دەسکەوتی گەورەن بەئامانجی سەرکەوتنی گەلەکەمان و دەرباز بوون لەو قۆناغە سەختەدا.

دەمانەوێیت بڵێین لە ئێستادا بەشێکی ھاوڵاتیان سەرباری گیرۆدەبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەھۆی وەستانی کارو کەسابەتیدرۆژانەیان لەدۆخێکی سەختی ژیاندان و پێویستی زیاتریان بە ئاورلێدانەوەو بەدەمەوەچوون ھەیە بەتایبەت بە پێشکەشکردنی خۆراک و پێداویستی رۆژانە.

ئێمە لەسۆنگەی ھەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ھاوڵاتیان ھەروەک چۆن لەسەرەتای دروست بوونی ئەو دۆخە نالەبارە ئەندامانی فراکسیۆنەکەمان بەردەوام بوون لە پێشکەش کردنی کۆمەک و بەخشین لە شارو شارۆچکە جیاوازەکانی کوردستان، لە ئێستاشدا بەمەبەستی پەرەپێدان و ھاندان زیاتر  بەکلتوری ھاوکاری و بەخشین، بریارماندا لەم مانگەشدا بەشی زۆری مووچەکانمان تەرخان بکەین بۆ پێشکەش کردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ھاوڵاتیانی کەم دەرامەت و ھەژار لە شارو شارۆچکە جیاوازەکانی کوردستان، لێرەشەوە ھانی سەرمایەدارو خاوەن کۆمپانیاو و خێرخوازانی کوردستان و ھەموو لایەن و حزبە سیاسیەکان دەدەین وەک ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆیی و ئەخلاقی بەشداری ھەڵمەتی بەخشین بکەن بۆ ئەوەی ھەموولایەک بەیەکەوە ھاوکاربین بۆ تێپەراندنی ئەو قۆناغە سەختە ،سڵاو لە خۆراگری خەڵکی کوردستان ؛ خوا وولات و میللەتەکەمان بپارێزیت.

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
     ٢٠٢٠/٤/٨

هــ. ر


PM:08:16:08/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت