وەزارەتی تەندروستی بۆ قەدەغەی هاتووچۆ كۆدەبێتەوە



وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بڕیار وایە پێش كۆتایی هاتنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوەی خۆی بكات بۆ پێشنیاری درێژكردنەوە یان درێژنەكردنەوە.

د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، پێش كۆتایی هاتنی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەی هەیە و لەوێ پێشنیار بۆ درێژكردنەوە یان درێژنەكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت.

سەبارەت بەوەی ئەوان وەك تەندروستی سلێمانی چ پێشنیارێكیان هەیە بۆ قەدەغەی هاتووچۆ، ناوبراو روونیكردەوە "ئێمە لەوێ پێشنیارەكان دەخەینەڕوو، پێشنیارەكانیش پشت دەبەستن بەداتاكان، پاش وتوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی پێشنیار پێشكەش دەكەین".

رۆژی 10ی نیسان ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی دێت، بەپێی داتاكانیش تائێستا شاری سلێمانی زۆرترین تووشبووی چاكبوونەتەوە.


PM:03:20:08/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 23424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو