وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نوێترین زانیاری له‌باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی 22ی ئه‌م مانگه لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بۆ بینینی مانگ و دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان، لیژنه‌ی بینینی مانگ له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 22ی نیسانی 2020 كۆده‌بێته‌وه.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر له ئێواره‌ی 22ی نیسان مانگ بیندرا، ئه‌وا 23ی ئه‌م مانگه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر نه‌شبیندرا ئه‌وا رۆژی 24ی ئه‌م مانگه ره‌مه‌زان ده‌بێت".
له باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا، كه ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه داخراون، وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی وتی: "تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییه بۆ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان".
هــ. ر
PM:02:44:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 17588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت