به‌هۆی لێدانی ده‌رزی هه‌ڵه ژنێك گیانی له ده‌ستدا
فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ژنێکی کورد لە پارێزگای ئیلام لە ئەنجامی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی هەینی 3ی نیسانی 2020، ژنێکی تەمەن 35 ساڵی خەڵکی ئەیوانی رۆژئاوا سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی شەهێن سادقی، بە هۆی کەمتەرخەمی کادری پزیشکی یەکێک لە ناوەندە پزیشكییه‌كانی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.
هەواڵنێری رێكخراوه‌كه، له ئەیوانی رۆژئاوا رایگەیاندووە، کە ئەو ژنە بە هۆی سەرئێشە و هەڵامەت سەردانی ئەو ناوەندە پزیشیكییه‌ی کردووە و بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەست داوە.
هــ. ر
PM:04:51:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت