ئاهەنگێكی هاوسەرگیری، میوانەكانی هەموی كارتۆن بون

‌ دان‌و ئەیمی گەیشتنە ئەو بریارەی كە كورسیە بەتاڵەكان پڕ بكەنەوە


وێستگه‌ نیوز- ئیلاف و: ژوان ئەحمەد


لە سایەی ئەو كۆت‌و بەندانەی خراوەتە سەر كۆبونەوەی خەڵك، كوڕ‌و كچێك لە ویلایەتی میشیگن ی ئەمریكا بریاریان دا هاوسرگیری بكەن بەڵام میوانانی ئاهەنگی هاوسەرگیریەكەیان لەبری مرۆڤی راستەقینە، مرۆڤی دروستكراو لە مقەبا‌و كارتۆن بێت.

بەپێی ( فۆكس نیوز)، هەریەك لە دان ستۆجلیك‌و ئەیمی سیمۆنسن نزیكەی 16 كەسیان بۆ ئاهەنگەكەیان داوەت كردوە بەڵام بە هۆی رێنماییەكانی تابەت بە كۆرنا هیچكام لە میوانەكان ناتوانن ئامادەبن چونكە بە هاتنە دەرەوە توشی سزای قورس دەبن.

دان‌و ئەیمی گەیشتنە ئەو بریارەی كە كورسیە بەتاڵەكان پڕ بكەنەوە بە دروست كردنی میوان لە مقەبا.

بۆ ئەوەش دان پەنای بۆ یەكێك لە كۆمپانیاكانی پێچانەوە لە میشیگن بردوە‌و ئەو كارەیان بۆ كردوە.

كۆمپانیاكە 16 میوانیان لە ژن‌و پیاو بۆ دروست كردن‌و كورسیەكانیان پێ پڕ كردەوە‌و پرۆڤەی ئاهەنگەكەیان كرد كە بریارە ئەمرۆ بەڕێوە بچێت


PM:11:25:04/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت