پێنج پرسیار له‌سه‌ر كۆرۆنا كه هێشتا وه‌ڵامه‌كه‌ی نازانرێت
وێستگه نیوزـ
له‌و كاته‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2019 له چین بڵاوبوه‌ته‌وه، پێنج پرسیاری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه ده‌كرێت كه هێشتا وه‌ڵامی ته‌واوه‌تی نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردوه‌ته‌وه كه جیاوازییه‌كی زۆر له باری ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سانه‌دا هه‌یه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن، هه‌ندێكیان به‌سووكی نه‌خۆشییه‌كه ده‌گرن و هه‌ندێكی دیكه‌شیان ده‌كه‌ونه دۆخێكی خراپه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه ئه‌م پێنج پرسیاره له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه ده‌كرێت و تائێستاش وه‌ڵامی ته‌واوی نییه و به گریمانه وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌درێته‌وه:
1- بۆچی هه‌ندێك كۆرۆنا به سووكی ده‌گرن و هه‌ندێكی دیكه‌ش به توندی؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پسپۆڕانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن كه ره‌نگه په‌یوه‌ندیی به سیستمی به‌رگریی له‌شی ئه‌و كه‌سه‌وه هه‌بێت كه نه‌خۆشییه‌كه ده‌گرێت، هه‌یانه سیستمی به‌رگریی به‌هێزه و هه‌شیانه لاوازه به‌تایبه‌ت كه‌سانی به ته‌مه‌ن كه هه‌میشه سیستمی به‌رگریی له‌شیان له ئاستی پێویستدا نییه.
2- ئایا ڤایرۆسه‌كه له هه‌وادا به هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هێشتا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام گۆڤاری نیو ئینگلاند جۆرناڵ ئۆف مێدستن ده‌ڵێت كه ڤایرۆسه‌كه ده‌توانێت به زیندوویی بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر له هه‌وای تاقیگه‌كاندا بمێننه‌وه.
3- ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆرسی كۆرۆنا چه‌نده؟
به ته‌واوی و وردی نازانرێت تائێستا چه‌ند كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هه‌ندێك وڵات كه په‌تاكه‌ی تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تادا ئاشكرایان نه‌كردوه، كاتێك ژماره‌كانیان راگه‌یاندووه كه په‌تاكه تیایدا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ژماره‌ی توشبوان له 170 وڵاتی جیهاندا بۆ زیاترله 800 هه‌زار توشبو زیادی كردوه.
4- ئایا به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی كار له نه‌مانی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات؟
هه‌موو جیهان ئاوات به‌مه ده‌خوازن و نزا ده‌كه‌ن كه كه‌شوهه‌وا گۆڕدرا ڤایرۆسه‌كه‌ش نه‌مێنێت، به‌تایبه‌ت به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، پسپۆڕان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری زۆره كۆرۆنا به پله‌ی گه‌رمای به‌رز له‌ناوبچن، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه‌ش پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و دڵنیایی له‌وباره‌یه‌وه نییه.
5- بۆچی منداڵان كه‌متر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن؟
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان منداڵان كه‌متر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن یان ئه‌گه‌ر توشبن به ئاسانی نه‌خۆشییه‌كه ده‌گرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ توشبوه‌كانیشدا بژین، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه تائێستا وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ی به‌ته‌واوی نازانرێت.
PM:08:36:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت