ناحیهی خهلیفان كهرهنتینه كرا
ناحیهی خهلیفان
وێستگه نیوز ـ
قایمقامی قهزای سۆران رایگهیاند، بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئهمڕۆ ناحیهی خهلیفانیان كهرهنتینه كردووه.
کرمانج عیزەت، قایمقامی قهزای سۆران بە وێستگه نیوزی راگهیاند: بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئهمڕۆ دووشهممه 30ی ئازاری 2020، ناحیەی خەلیفان کەرەنتینە كرد.
ئهمه لهكاتێكدایه دوێنی یەکشەممە 29ی ئازار، هاووڵاتییەک لە بەریتانیا گەڕابووەوە، وەک یەکهم تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکە تۆمارکرا.
ههروهك ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئازار، بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی ههولێر رایگهیاند: پێنج تووشبووی نوێ کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن تووشی كۆرۆنا بوون، هەموویان کەسوکاری تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانن.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣٢)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٤٧٤) هاووڵاتی بوون لە (٣٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٢٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٢١٦) لە هەولێر، (١٩٢) لە سلێمانی، (٧٣٣) لە دهۆك، (٥٠) لە هەلەبجە، (٣٥) لە ڕاپەرین وە (٤٢٤٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٥٩) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٠٠) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٢٤) هەولێر، (١٢٠) سلێمانی، (٥٦) دهۆك.
دەرەنجام (٢٢) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (٨) پۆزەتیڤ، کە بەڕەگەز (٤) نێر تەمەنیان (٤٠، ٣٧، ٣٢، ٣١) ساڵ و (٤) مێ تەمەنیان (٣٢، ١٦، ١٤، ٢) ساڵ، کە سێیان لە کەرەنتن بوون و لە وڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە، پێنجیان بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانن.
• پارێزگای سلێمانی (١٤) پۆزەتیڤ، کە بەڕەگەز (٦) نێر تەمەنیان (٦٤، ٥٧، ٣٤، ٣٢، ٣٠، ٤) ساڵ و (٨) مێ تەمەنیان (٦٠، ٥٤، ٤٠، ٢٩، ٢٢، ٢٠، ١٧، ١٤) ساڵ، کە حەوت لە تووشبووان لە قەزای دەربەندیخانن و بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون، وە حەوت لە ناو شاری سلێمانین کە پێنچ لەوان پێشتر گەشتیان کردبوو وە دووەکەی تر پێشنەی گشتیان نیە.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (١٥٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣٠ی ئازاری٢٠٢
هــ. ر
PM:12:06:30/03/2020
ئهم بابهته 4168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت