پۆلیسی پێنجوێن: تۆمه‌تبارانی هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسه‌كه ده‌ستگیركراوه په‌یوه‌ندییان به‌ئاسایشه‌وه نییه
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌س هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوسێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن و ده‌ستی ده‌شكێنن و به‌مۆبایلیش به‌رووتی وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گرن. پۆلیسی پێنجوێن ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ده‌ستبه‌جێ دوو تۆمه‌تباریان گرتووه‌و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی رۆژنامه‌نوسان (CPJ)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه (26/3/2020) بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: عه‌دنان ره‌شیدی، كه رۆژنامه‌نوسێكی به ره‌گه‌ز ئێرانیه و له قه‌زای پێنجوێن داده‌نیشێت، له‌لایه‌ن سێ بۆ پێنج كه‌سی ده‌موچاو داپۆشراوی نه‌ناسراوه‌وه رفێنراوه و به‌توندی لێیان داوه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستیان شكاندوه.
ع ر، رۆژنامه‌وانێكی كوردی رۆژهه‌ڵاتیه و له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێیه، له پێگه‌یه‌كی هه‌واڵی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان رۆژنامه‌وانه، كه كاریان به‌دواداچونه بۆ پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له ناوچه كوردیه‌كان.
لیژنه‌كه له‌سه‌ر زاری رۆژنامه‌نوسه‌كه‌وه گواستویه‌تیه‌وه: ئه‌و چه‌كدارانه كه خۆیان به چه‌كداری هێزه‌كانی ئاسایش ناساندوه، بيَپش رفاندنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه، به‌ستویانه‌ته‌وه و لێیان داوه و ده‌ستیان شكاندوه و داوایان لێكردوه كه كه‌ره‌سته رۆژنامه‌وانیه‌كانی و ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ئه‌لیكترۆنیانه‌یان ته‌سیلم بكات كه زانیاریه له‌باره‌ی چالاكوانی ئێران تێدایه.
لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی رۆژنامه‌نوسان (CPJ)، داوای رونكردنه‌وه‌و به‌دواداچون له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات.
به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی رۆژنامه‌نوسان، پۆلیسی پێنجوێن له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "بۆ بەرچاوروونی هەموولایەك بەپێویستی دەزانین روونی بكەینەوە رۆژی١٤/٣/٢٠٢٠ هاوڵاتییەکی کوردی رۆژهەڵات بەناوی (ع.م.ح) پیشە (رۆژنامەوان) لە بنکەی پۆلیسی پێنجوێن سکاڵای تۆمار کرد، لەسەر چەند گومانلێکراوێک بەتۆمەتی هێرش كردنە سەری ئەشکەنجەدانی و رفاندنی خێزانەكەی و دەست بەسەركردنی و وێنەگرتنی دوور لەبەها رەوشتی و مرۆڤایەتی و یاساییەكان و پاشان كەل و پەل و كەرەستە رۆژنامەوانییەكانیان بردووەو خێزانەكەیان ئازاد كردووە. ".
هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "هێزکانمان دەستبەجێ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی پێنجوێن لەماوەی یەک کاتژمێردا توانیان تۆمەتباری سەرەکی (ک.م.س) تەمەن 30 دەستگیر بکەن. تۆمەتباری سەرەکی لەکاتی ئامادەبوونی لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا نا و ناوی تۆمەتباری دووەمی ڕووداوەکەی ئاشكرا كرد (ج.ح.غ) كە تەمەنی 37 ساڵانەو بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی عەربەت ئەویش بەپێی یاسا دەستگیركرا و كەل و پەلە رۆژنامەوانییەكانی لێ وەرگیرایەوە".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی پۆلیسی پێنجوێن "تۆمەتبارەكان كاسبكارن و لەكاتی ئەنجامدانی ئەم تاوانەدا تێڵاو داریان پێ بووە و دوور و نزیک پەیوەندیان بەدەزگا ئەمنییەکانەوە نییە، لە ئێستاشدا بەپێی مادەکانی (٤٠٥/٣١ ی.س) و (٤٢١ ی.س) تابەرواری ٩/٤/٢٠٢٠ راگیراون و هەموو پاڵپشتییەكمان بۆ سكاڵاكار دووپات كردوەتەوە، بەرچاوڕوونیشمان پێ داوە لەكاتی پێویست پەیوەندی بەپۆلیسەوە بكات و بەوردی هەنگاو بەهەنگاو لەگەڵ كەیسەكەیدا دەڕۆین لەدادگا و دۆسیەو پەڕاوە یاساییەكەشی ئامادەیە بۆ دڵنیایی لەگرتنەبەری رێوشوێنە پێویستەكان".
پۆلیسی پێنجوێن ده‌ڵێن "هەر بۆیە پێمان سەیرە لەم كەیسەدا پاش دوو هەفتە پەنجەی تۆمەت یان سیناریۆی ناشرین بۆ هێزە ئەمنییەكان دروست بكرێت كە ئەركیان پاراستنی خەڵكەو دوور و نزیك بەشدار و پەیوەندیدار نین بەم تاوانەو لەئاكاری ئەوانیش ناوەشێتەوە".
پۆلیسی پێنجویچن ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ئه‌م رووداوه لەكاتێكدا "هێزەكانمان لەگەڵ پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لە سەنگەری پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو چاودێریكردنی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكاندان، سەرمان سوڕما لەهەندێك هەواڵ و راپۆرتی تۆمەت ئامێز لەبارەی هەڵسوكەوتی هێزە ئەمنییەكان لەكەیسی هاوڵاتییەكی كوردی رۆژهەڵات كە كاری میدیایی دەكات".
PM:09:02:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 31132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت