ئه‌مشه‌و هه‌ینی حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا له شاری كه‌ركوك تۆمارکرا و به‌وه‌ش سه‌رجه‌م توشبوان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 459 كه‌س زیادی كرد.
لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانی كه‌ركوك ئاشكرایان كرد كه توشبوه‌كه هاوسەری ئەو پیاوەیە کە دوێنێ لە شارۆچكه‌ی له‌یلان توشی کۆرونا بوو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماری نوێی تووشبوانی كۆرۆنای له‌سه‌رجه‌م عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند كه سه‌رجه‌م تووشبووانی نه‌خۆشی كۆرۆنا 458 كه‌سن و له‌و ژماره‌یه‌ش 40 حاڵه‌تی مردن هه‌یه و 122ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكی نوێ‌دا رایگه‌یاند كه توشبوه‌كه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، پیاوێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵه و ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش پیاوێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵه.
به تۆماركردنی ئه‌م دوو توشبوه‌ی هه‌ولێر و هەڵەبجە و بەپێی ئامارەکان، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بۆ 115 تووشبوو زیادی كرد، لەنێویاندا 2 حاڵەتی مردن هەیە و 39 نەخۆشیش چاکبووەتەوە و ئەوانی دیكه‌ش هەموویان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.