وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه دوو كه‌سی دیكه له شاره‌كانی هه‌ولێر هه‌ڵه‌بجه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له راكه‌یه‌ندراوێكی نوێ‌دا رایگه‌یاند كه توشبوه‌كه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، پیاوێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵه و ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش پیاوێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمدا هاتووه "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکرا، کە یەکێکیان پیاوێکی تەمەن 34 ساڵە لە کەڕەنتینی شاری هەولێر و ئەوەی تریان پیاوێکی تەمەن 37 ساڵە لە شاری هەڵەبجە."
به تۆماركردنی ئه‌م دوو توشبوه‌ی هه‌ولێر و هەڵەبجە و بەپێی ئامارەکان، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بۆ 115 تووشبوو زیادی كرد، لەنێویاندا 2 حاڵەتی مردن هەیە و 39 نەخۆشیش چاکبووەتەوە و ئەوانی دیكه‌ش هەموویان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
PM:08:11:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 7508
جار خوێنراوه‌ته‌وه