وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان وهڵامی فراكسیۆنی بزوتنهوهی گۆڕانی له بهغدا دایهوه كه ئهمڕۆ له بهیاننامهیهكدا ئاماژهی به دهستكاریكردنی موچهی فهرمانبهران دابوو لهلایهن حكومهتی ههرێمهوه.
له دوای
بهیاننامهكهی فراكسیۆنی بزوتنهوهی گۆڕان، ههر ئهمڕۆ جوتیار عادل وتهبێژی فهرمیی حكومهتی ههرێمی كوردستان وهڵامی فراكسیۆنهكهی دایهوه و رایگهیاند: لەم کاتەدا کە پێویست بوو هاوکارانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانیی ئەم حکومەتە بکەن کە خۆیان تێیدا بەشدارن و بەهاوبەشی بڕیارمان لە سەر رێکارەکان داوە . کەچی بەداخەوە فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا ئەمڕۆ زۆر بێ ویژدانانە دەستیان بە موزایەدەکردن کردووە ."
دهقی وهڵامهكهی جوتیار عادل بۆ فراكسیۆنی گۆڕان له بهغدا:
وەڵامێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا
لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو توانای خۆی خەریکی پاراستنی هاووڵاتیانی هەرێمە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خەڵکێکی زۆریش لە ناوخۆ و دەرەوە ستایشی رێکارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەن کە لە پێش زۆر وڵاتانی پێشکەوتووی جیهانە و ئەگەر ئەو رێکارانە و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێم نەبووایە ئێستا دۆخی تەندروستی زۆر مەترسیدار بوو . کەچی ئا لەم کاتەدا کە پێویست بوو هاوکارانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانیی ئەم حکومەتە بکەن کە خۆیان تێیدا بەشدارن و بەهاوبەشی بڕیارمان لە سەر رێکارەکان داوە . کەچی بەداخەوە فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا ئەمڕۆ زۆر بێ ویژدانانە دەستیان بە موزایەدەکردن کردووە .
بۆیە لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کە رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت دەمێکە داوای لە داواکاری گشتی کردووە کە رێکاری پێویست بگرێتەبەر و لێکۆڵینەوە لەو بانگەشانە بکات کە گوایە بڕی دووسەد و پەنجا ملیۆن دۆلار وەک شیرینی لە کۆمپانیای رۆسنەفت وەرگیراوە . سوپاسی فراکسیۆنی گۆڕانیش دەکەین کە بۆمان ئاشکرا بکەن ئەو کەسە کێیە ئەو پارەیەی وەرگرتووە !
سەبارەت بەو یەک ملیار دۆلارەش کە دەڵێن لە بانکەکانی لوبنان دەستی بەسەردا گیراوە . ئێمەش لە رێگەی میدیاکانەوە ئەو دەنگۆیەمان بیست کە سەرچاوەکەی کۆنە وەزیرێکی سەر بەحزبوڵڵا بوو. بەدواداچوونیشمان کرد و دەرکەوت راست نییە . بەڵکو تەنیا بەشە پارەی کۆمپانیاکانی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن لەو حیسابە بانکییەی لوبنان بووە . بۆیە سوپاسی برادەرانی گۆڕان یان هەر کەسێکی تر دەکەین ئەگەر بەدواداچوون بکەن و راستییەکان بۆ خەڵک روونبکەنەوە. ئەگینا تکایە با بەس بێت موزایەدەکردن و چەواشەکردنی خەڵک . ئێمە وەک هەموو وڵاتانی جیهان لە دۆخێکی سەختداین و پێویستە بەیەکەوە هاوکاربین بۆ تێپەڕاندنی.
د.جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/27
PM:07:17:27/03/2020
ئهم بابهته 9092
جار خوێنراوهتهوه