وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم ئامارێكی‌ نوێی‌ له‌سه‌ر رێژه‌ی‌ تووشبووانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز-

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستیهه‌رێم ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ ڕاگه‌یاندنێكی‌ نوێی‌ له‌سه‌ر رێژه‌ی‌ تووشبوون به‌په‌تای‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 10 تووشبووی‌ تر تۆماركراوه‌.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، كه‌وێنه‌یه‌كی‌ بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٤٧٧) پشکنین کراوەبۆ په‌تای‌ كۆرۆنا كراوه‌ (٣١١) هەولێر، (٩٩) سلێمانی، (٦٧) دهۆك. دەرەنجام (١٠) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

•پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ، کە (١) ئافرەت تەمەن (٢٨) ساڵ و (٣) گەنچ تەمەنیان (١٥)، (١٨)، (٢٦) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.

پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکی تەمەن (٥٦) ساڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.

پارێزگای دهۆك (٥) پۆزەتیڤ، کە هەموویان یەك خێزانن (١) پیاو تەمەن (٤٥) ساڵ کە لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە، (١) ئافرەت تەمەن (٣٩) ساڵ، (٢) گەنج تەمەنیان (١٤)، (١٣) ساڵ، (١) منداڵ تەمەن (٥) ساڵ.

ده‌قی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ورده‌كارییه‌كانی‌

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1.کەرەنتین
ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥١٤٤) هاوڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٥١) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٠٠) لە هەولێر، (٢٧٥) لە سلێمانی، (٥٦٦) لە دهۆك، (٤٢) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٩) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٣٤٩٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٩٤) هاوڵاتی.

2.پشکنین 
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٤٧٧) پشکنین کراوە، (٣١١) هەولێر، (٩٩) سلێمانی، (٦٧) دهۆك.
دەرەنجام (١٠) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

•پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ، کە (١) ئافرەت تەمەن (٢٨) ساڵ و (٣) گەنچ تەمەنیان (١٥)، (١٨)، (٢٦) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.

پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکی تەمەن (٥٦) ساڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.

پارێزگای دهۆك (٥) پۆزەتیڤ، کە هەموویان یەك خێزانن (١) پیاو تەمەن (٤٥) ساڵ کە لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە، (١) ئافرەت تەمەن (٣٩) ساڵ، (٢) گەنج تەمەنیان (١٤)، (١٣) ساڵ، (١) منداڵ تەمەن (٥) ساڵ.

3.ئاماری گشتی
کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١١٣) تووشبوو،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٣٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


PM:02:13:27/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 19532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت