رووسیاش چووه لیستی هه‌زاره‌كانه‌وه
وێستگه نیوز-
رۆژی هه‌ینی 27-3-2020 سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا، داوای له‌هاوڵاتیان كرد له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و گه‌شته‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ووڵاته‌كه ڕووه‌و هه‌ڵكشانه.
میخائیل میشوستینەوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا داوای له‌هاوڵاتیان كرد پابه‌ندبن به‌رێنماییه‌كانه‌وه‌و هاتووچۆكانیان كه‌مبكه‌نه‌وه‌و له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
به‌پێی ئاماره نوێكانی وڵاتی رووسیا كه ئه‌مرۆ هه‌ینی بڵاوكرایه‌وه ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕوسیا 1000 کەسی تێپەڕاند.
به‌پێی میدیاكانی ووڵاتی رووسیا، رۆژی شه‌ممه سه‌رجه‌م چێشتخانه‌و كافتریاكان داده‌خرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ڕۆژی چوارشەممە نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو پشووی فەڕمی دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا و موچەی ئەو هەفتەیەش دەدرێت.
PM:02:06:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت