توركیا بۆردومانی چه‌ند گوندێكی هه‌رێمی كوردستانی كرد
وێستگه نیوز-
سوپای توركیا، ئه‌مرۆ هه‌ینی، به‌تۆپی دورهاوێژ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سیده‌كانی بۆردومان كرد.
له‌كاتژمێر شه‌شی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆوه تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا گونده‌كانی شێخ ره‌ش و زرارا و لێتانی سه‌ر به سیده‌كانی بۆردومانكرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە رووداوی راگەیاند، بە بیانووی بوونی پەکەکە لە کاژێر 08:00 ـی شەوی رابردوو تاوەکو کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ ھەینی تۆپخانەکانی تورکیا ناوە ناوە تۆپبارانی گوندی لێڵکان، بەرزاییەکانی گوندی خەلیفان و بناری خواکوڕک دەکەن و چەند گوللە تۆپێک لە نزیک گوندی لێلکان تەقیونەتەوەو بەھۆیەوە خەڵک لە ترس و دڵەڕاوکێدا.
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان لەبارەی زەرەر و زیانەکانی تۆپبارانە لەو سنوورە گوتی: "تۆپبارانەکە زیانی گیانی و ماڵی بۆ گوندنشینان نەبووە".
AM:11:49:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت