ئه‌مه‌ریكا له‌ژماره‌ی تووشبواندا چین-ی تێپه‌ڕاند
ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
وێستگه نیوز-
وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، به‌دۆخێكی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت و رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا زیاد ده‌كات و له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 14 هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه هاتووه.
ئاماره‌كانی ئه‌مه‌ریكا
تووشبووك : 82179 كه‌س
مردووك 1177 كه‌س
به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاماره ووڵاتی چین تاوه‌كو ئێستا 81285 كه‌س توشووی په‌تاكه هاتوون ، به‌ڵام 3287 كه‌س مردوون .
هه‌ر دوێنێ ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان زۆترین پشکنینیان ئەنجامداوە. وتی" ئێستا ئێمە زیاتر لە هەموو کەسێک پشکنین ئەنجامدەدەین، تەنانەت کەس لەو ژمارەیەی ئێمە دەیکەین نزیکیش نییە. هەروەها پشکنینەکانی ئێمە باشترین و وردترین پشکنینن".
به‌ڵام رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئه‌مه‌ریكای ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی كه ڕه‌نگه ببێته چه‌قی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
لە جیهاندا تاوەکو ئێستا 526 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 23 هەزار و 720 کەس گیانیان لەدەستداوە و 123 هەزار و 337 کەس چاکبوونەتەوە.
AM:09:56:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 5720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت