ئه‌فغانستان لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان ده‌رده‌كات
زیندانێكی ژنان له‌ووڵاتی ئه‌فغانستان
وێستگه نیوز-
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومه‌تی ئه‌فغانستان بڕیاریدا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ئاینده‌دا 10 هه‌زار زیندان له‌زیندانه‌كانی ئه‌و ووڵاته ئازاد بكات.
حكومه‌تی ئه‌فغانستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی له‌زینداندا ئازاد ده‌كرێن، ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و زه‌ره‌ریان پێگه‌یاندووه.
لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌فغانستان مێردمنداڵ و ژن و به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌زینداندا تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوون.
ماوه‌ی زیاتر له 70 رۆژه جیهان گیرۆده‌ی په‌تای كوشنده‌ی كۆرۆنا بوو، كه له‌ئێستادا ئاماره‌كانی تووشبوون و مردن له‌هه‌ڵكشاندایه، به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌تووشبووان چاكده‌بنه‌وه.
AM:09:33:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 1220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت