تەندروستی گەرمیان: تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لە سنوری ئیدارەكەمان تۆمارنەكراوە

‌دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

وێستگە نیوز ـ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایدەگەیەنێت، كە تا ئێستا لە سنووری ئیدارەكەیان هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە كۆرۆنایان تۆمار نەكردووە، بەڵام پشكنینیان بۆ رێژەیەكی زۆر لە گومانلێكراوان كردووە.

سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئازاری 2020،بە میدیاكانی راگەیاند: تا ئێستا پشكنینی كۆرۆنا بۆ 602 كەس لە گەرمیان كراوە و دەركەوتووە كۆرۆنایان نیە.

وتیشی: "تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان تۆمارنەكراوە".

لە ئێستاشدا نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا بەناوی (قەڵا) لە گەرمیان دروست دەكرێت وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەگەری توشبوونی هاوڵاتیانی سنورەكە بەو ڤایرۆسە.

تا ئێستا 91 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە و بەوهۆیەشەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و 22 توشبووش چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان.


PM:08:33:24/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت