مەزڵوم کۆبانێ: لەمکاتەدا پزیشکان و پەرستاران فەرمانداری ئێمەن، پێویستە گوێڕایەڵی رێنماییەکانیان بین
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات
وێستگە نیوز-
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکی لەبارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوەو داوا دەکات خەڵک بە رێنماییەکانەوە پابەند بن.
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان لە بەشێکی پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا دەڵێت، " لەم کاتەدا پزیشکان و پەرستارانمان فەرمانداری ئێمەن پێویستە هەمووان پابەندی رێنماییەکانیان بین".
دەقی پەیامەکەی مەزڵوم کۆبانێ:
لەئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە، لای ئێمەش بڵاوبووەتەوە، راستە هیچ حاڵەتێک بە فەرمی رانەگەیندراوە بەڵام بەڵێ مەترسی ڤایرۆسەکە هەیە و مەترسیەکەش گەورەیە، بۆ ئەمەش بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رێکار و رێوشووێنی خۆپارێزی گرتووەتەبەر، پێویستە هەموومان پابەند بین و پشتگیری بکەین، لەم کاتەدا باشترین رێگە لەبەردەم ئێمەدا خۆپارێزییە لە ڤایرۆسەکە نەک تەنها بۆح خۆمان بەڵکو بۆ هاوڕێیان و خێزان و کەسوکار و خۆشەویستانیشمان ، پێویستە رێکارەکان وەک خۆی جێبەجێ بکەین، لەم کاتەدا پزیشک و پەرستارانمان فەرمانداری ئێمەن، ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ هەوڵ و کارەکانیان، داوا لە گەلی خۆمان دەکەم بە تەواوی گوێڕایەڵیان بن، پێویستە تێبکۆشین دژی ڤایرۆسەکە".
PM:06:21:23/03/2020
ئهم بابهته 1936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت