بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بانگەوازێكی بەپەلە دەكات


وێستگە نیوز- 

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە بانگەوازێكدا داوا لە دانیشتوانی خۆشەویستی شارۆچكەی دەربەندیخان و چەمچەماڵ دەكات كە لە هەموو ناوچەكانی تر زیاتر پابەندی مانەوە بن لە ماڵەكانیاندا.

لە بانگەوازێكدا، سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، دەڵێت "كەش و هەوای تەمومژاوی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خێراتر دەكات".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "داوا لە دانیشتوانی خۆشەویستی شارۆچكەی دەربەندیخان و چەمچەماڵ دەكەین كە لە هەموو ناوچەكانی تر زیاتر پابەندی مانەوە بن لە ماڵەكانیاندا".


PM:10:35:22/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 61528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت