ئه‌و پسپۆڕه ئێرانییه‌ی بۆ بنبڕكردنی كۆرۆنا راسپێردرا، تووشی ڤایرۆسه‌كه بوو
وێستگه نیوزـ
خانمه پسپۆڕێكی به‌ناوبانگی ئێران له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه راسپێردرا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بنبڕ بكات، له‌بری دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، خانمه‌كه تووشی ڤایرۆسه كوشنده‌كه بوو.
ئاژانسی نیمچه فه‌رمیی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه كه مینۆ مه‌حرز، خانمه پزیشك و سپۆڕێكی به‌ناوبانگی ئێرانه له بواری نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان و حكومه‌تی ئه‌ركی بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای پێ راسپاردبوو.
مینۆ مه‌حرز كه ته‌مه‌نی 74 ساڵه و به دیارترین پسپۆڕی بواری نه‌خۆشیی ئایدز و نه‌مانی به‌رگریی له‌شی مرۆڤ داده‌نرێت، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆی، ده‌ركه‌وتووه كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ئه‌و خانمه پزیشكه یه‌كێك بووه له‌و پسپۆڕانه‌ی كه پشتیوانیی له بیرۆكه‌ی به كه‌ره‌نتینه كردنی سه‌رجه‌م شاری قوم بووه.
تائێستا له ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنانه‌وه 611 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و 12 هه‌زار و 700ی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:07:02:14/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 9896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت