حكومه‌تی هه‌رێم چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی كرده پشووی فه‌رمی
وێستگه نیوزـ
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رێككه‌وتنی 11ی ئازار، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو بكاته پشووی فه‌رمی .
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی چوارشەممه 11ی ئازاری 2020، بە بۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی رێكکەوتننامەی 11ی ئازار، لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا لە رۆژی چوارشەممە 11-3-2020 تاوەکو 26-3-2020 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێتە پشووی فەرمی.
سه‌رچاوه‌كانی وێستگه نیوز، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه پاش كه‌مێكی تر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌ڕمی پشووه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و پشووه‌كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منییه‌كان ناگرێته‌وه.
PM:09:13:09/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 5272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت