حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پشووی فه‌رمانگه‌كان یه‌كلا بووه‌وه
وێستگه نیوز-تانیا کفری
حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پشووی فه‌رمانگه‌كان یه‌كلا بووه‌وه و 15 رۆژ پشووی فەرمی لە فەرمانگەکان راگەیاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، تایبه‌ت به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا لە رۆژی چوارشەممە 11-3-2020 تاوەکو 26-3-2020 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێتە پشووی فەرمی.
سه‌رچاوه‌كانی وێستگه نیوز، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه پاش كه‌مێكی تر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌ڕمی پشووه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
پشووه‌كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منییه‌كان ناگرێته‌وه.
PM:04:06:09/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 24192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت